سەرۆكی فراكسیۆنی ئاكەپە: بەخۆشحاڵییەوە هەدەپە دادەخەین

لڤین: سەرۆكی فراكسیۆنەكەی ئەردۆگان لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاندلەگەڵ هاوپەیمانەكانیان بە هەمان ئاراستە سیاسیەت دەكەن بۆ داخستنی هەدەپە.
جاهید ئۆزكان، سەرۆكی گروپی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمان باسی لە گفتوگۆكانی داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كرد و رایگەیاند: وەك هاوپەیمانیی سەرۆك، ئاكەپە و مەهەپە بە تێگەیشتنێك لە هەمان ئاراستەدا سیاسەت دەكەین هیوادارین كە هەدەپە لە بەردەم گەلەكەمان دابخرێت.
ئەو وتیشی: گەلەكەمان چیتر هیچ ئومێدێكی بەم پارتە نییە 83 ملیۆن خەڵكی توركیا دەیانەوێت داخستنی ئەم پارتە هەم لە ڕووی سیاسیەوە لە ڕووی یاساییەوە لە چوارچێوەی فەرمانی دەستوریدا كۆتایی پێبهێندرێت.
ئۆزكان وتیشی: بەخۆشحاڵییەوە نیشانی جیهانی دەدەین ئەمە چ جۆرە ئاراستەیەكە لەگەڵ هەنگاوەكانی ئەوەی كە لەپرۆسەی داهاتوو بەسیاسیانە كۆتایی پێدەهێنین.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە توركیا هەولێك هەیە بۆ داخستنی هەدەپە و رێگریكردن لە دروستكردنەوەی پارتێكی نوێی كوردی بە هۆی ریچگریكردن لە سەركردەكانی پارتەكەی ئێستا.