عێراق تەنها دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری كوەیت قەرزدارە

لڤین: حكومەتی عێراق لە ئێستادا تەنها دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری قەرەبووی كوەیتی لەلاماوە و 47 ملیار دۆلاری ئەو قەرزەی داوەتەوە.

موزهیر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەتی عێراق رایگەیاند، عێراقلە ئێستادا دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پارەی قەرەبووی كوەیتی لەلاماوە، لە كاتێكدا لەسەرەتای قەرزەكەوە عێراق 49 ملیار دۆلار قەرەبووی كەوەیتی كەوتە سەرشان.

ئەو راوێژكارەی سەرۆكی حكومەتی عێراقی راشیگەیاند بەشێوەیەكی بەردەوام 3%ی داهاتی نەوتی عێراق بەشێوەیەكی راستەوخۆ رۆشتووە بۆ كوەیت كە لە رێگای نەتەوەیەكگرتووەكانەوە پارەكە لە عێراق بڕدراوە.

موزهیر ئاشكراشیكرد پیشبینی دەكەن لە ماوەی ساڵی داهاتوو یان ساڵ و نیوێكی دیكە كۆی گشتی قەرزەكانی ئەو وڵاتە لەسەر شانی عێراق نەمێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button