پێنج هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ٢٢ کەسی دیکەش برینداربوون

لڤین:

لە ئاکامی دەستڕێژی گوللەی سەربازانی ئیسرائیل لە شاری نابلوس و ناوچەی نەبی ساڵح لە کەناری رۆژئاوا، پێنج هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ٢٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکیدا بڵاوی کردەوە ”لە کەناری رۆژئاوا پێنج فەڵەستینی بە گولـلەی هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل شەهیدبوون، ٢٢ کەسیش برینداربوون کە پێنجیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەهۆی هێرشەکەوە، چوار کەس لە شاری نابلوس و یەک کەس لە ناوچەی نەبی ساڵح گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی تەلەڤیزیۆنی فەرمی فەڵەستین بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلێکی فەڵەستینییەکان لە نابلوس، جەستەیەکی سووتاو لەنێو شەهیدانی ئەو هێرشەدا هەیە.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە سوپای ئیسرائیل گرووپێکی چەکداری فەڵەستینی کردووەتە ئامانج کە ناوی ”لانەی شێر”یان لە خۆیان ناوە، بە درێژایی سێ کاتژمێر شەڕ و پێکدادانی چڕ لەنێوانیاندا روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button