قەزای سەیدسادق وەرگرتنی نەوتی ڕەتکردەوە

لڤین:

دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو ئیدارە و هاووڵاتیانی سنووری قەزای پێنجوێن وەرگرتنی نەوتی سپییان بەنرخی 103 هەزار دینار ڕەتكردەوە، سەیدسادقیش هەمان بڕیاری دەرکرد.

دیاری رەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق ڕایگەیاند دوای ئەوەی وابڕیاربوو لەم هەفتەیەدا لە لایەن بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی نەوتی سپی ماڵان ڕەوانەی قەزای سەیدسادق بكرێت، بەڵام دەنگێك هەبوو كە ئەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە زۆرە و لە توانای هاووڵاتیاندا نییە، بۆیە ئێمەش لە ئیدارەی قەزای سەیدسادق ئەو بابەتەمان لەگەڵ ئەنجوومەنی هەموو گەڕەكەكان تاوتوێ کرد و هاوكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راپرسیمان  ئەنجامدا.

ڕوونیشیکردووەتەوە، لە كۆی ئەنجامەكان ئەوەمان دەستكەوت كە لە 90%ی هاووڵاتیان رەتیانكردە وەبەنرخی 103 هەزار دینار نەوت وەربگرن، بۆیە ئێمەش لەگەڵ ڕاوبۆچوونی هاووڵاتیانداین و لایەنەپەیوەندیدارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە كە هاووڵاتیانی سنوورەكە ڕازی نین بە نرخی 103 هەزار نەوتیان بەسەردا دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button