وەزارەتى خوێندنى باڵا ١١ پۆست لە زانکۆى زاخۆ ڕادەگەێنێت

لڤین:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی، لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (١١) پۆست لە زانکۆى زاخۆ بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت. هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا پێداویستییەکانى پێشکەش بەم بەستەرەى خوارەوە بکات.
پۆستەکان:
1.  هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن کارگێرى ودارایی
2. هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن زانستى
3. هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن قوتابیان
4. راگرێ فاکوڵتیا زانست
5. راگرێ کولیژا کارگێڕى و ئابوری
6. راگرێ فاکوڵتیا زانستێن مرۆڤایەتی
7. راگرێ کولێژا ئەندازیارى
8. راگرێ کولێژا پزیشکى
9. راگرێ کولێژا پەروەردا بنیات
10. راگرێ فاکوڵتیا پەروەردە
11. بەڕێوەبەری گشتی سێنتەرێ توێژینەوەی زانستى
مەرجەکان:
– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
– نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
– خزمەتى زانکۆیی لە (١٠) دە ساڵ کەمتر نەبێت.
 
تێبینییەکان:
– ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
– زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
– دواکات بۆ پێشکەشکردن  (سى ڤى یەکەى) ، (پوختەى ڕاژەکەى) ، ( یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى(و ) لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان(، کۆتایی دەوامى رۆژى شەمە ڕێکەوتى (2022/11/5) لەم بەستەرە (https://forms.gle/zew3tyQxchYsCrYh8) دەبێت.
– پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button