وتەبێژی یەکێتی: هەوڵدەدەین لە حکومەتی نوێی عێراق دوو وەزارەت وەربگرین

لڤین:

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی داوای وەرگرتنی دوو وەزارەت دەکات لە حکومەتی نوێی عێراق. دەشڵێت، پۆستی سەرۆک کۆمار تەنها هی یەکێتی نییە.

سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی فەرمی یەکێتی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، لە ئێستادا پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزارەتی دارایی و دەرەوە کە پارتی داوایان دەکات پۆستی سیادین بۆیە یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستانە بە گفتوگۆی نێوان لایەنەکان دەبێت.

دەشڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ ڕێككه‌وتنێكی ته‌واوه‌تی ئەوان پۆستی سه‌رۆک كۆماریان یه‌كلانەکراوەتەوە بۆیه‌ ‌ ئه‌مه‌ش نابێته‌ هۆكارێک کە پۆستی سەرۆک کۆمار لەسەر یەکێتی حساب بکرێت و لایەنەکانی تر پۆستەکانی تر وەربگرن

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی لە ئێستادا هەوڵدەدات لە حکومەتی نوێی عیراق دوو پۆستی وەزاری وەربگرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا پارتی و یەکێتی هەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی چەند پۆست و وەزارەتێک لە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی چرکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button