پۆلیسی سلێمانی: ئەو كەسەی هێرشیكردە سەرغالب محەمەد بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە

لڤین: پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو كەسەی هێرشیكردە سەر غالب محەمەد ناسراوەتەوە و دوای ناسینەوەشی ماڵەكەی پشكنراوە، بەڵام بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە هێزە ئەمنیەكان لە هەوڵی دسەتگیركردنیدان.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لەبارەی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی هێرشیكردە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاند: پۆلیسی سلێمانی بەردەوامە لەبەدواداچوونەكانی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكە كە ناسراوەتەوە، دوای رووداوەكەش ماڵی تۆمەتبار پشكێنراوە و لێكۆڵینەوەی تەواوەتی لەبارەیەوە كراوە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند: تۆمەتبارەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس بەردەوامن لەگەڕان بەدوایدا و لەهەر شوێنێك جا لەناو شاری سلێمانی بێت یان بۆ دەرەوەی شار هەڵهاتبێت لەڕێگەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی ترەوە دەستگیردەكرێت.
ئێوارەی هەینی رابردوو لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە شاری سلێمانی غالب محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەلایەن كەسێكەوە هێرشی كرایەسەر و و برینداری كرد و تا ئێٍتاش هێرشكەرەكە دەستگیرنەكراوە.