سەرۆكی هەرێم: هەنگاوی گرنگ جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ڕێككەوتننامەی شنگالە

لڤین: سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پەسەند كردنی یاسای ئافرەتە رزگاربووەكانی ئێزدی داوای بەخێرایی جێبەجێكردنی یاساكە دەكات و دەشڵێت پێویستە بەزوترین كات رێكەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت.

دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای ئافرەتانی ڕزگاربووی ئێزدیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق كرد و ئەوە هەنگاوەی بە دەستپێكێكی گرنگە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئێزدیەكان لەقەڵەمدا.

سەرۆكی هەرێم لەو پەیامەیدا داوا دەكات بە شێوەیەكی خێرا دەست بە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ناو یاساكە بكرێت “چونكە بارودۆخی هەموو ئافرەتە ڕزگاربووە ئێزدییەكانمان و منداڵ و خێزانەكانیان پێویستی بە هاوكاریی خێرا و هەمەلایەنەیە”.

ئەو بەبیری هێناوەتەوە كە ئێزدیەكان دووچاری كۆمەڵگوژیەكی زۆر گەورە بوونەتەوە “ئەوەش پێویستی بە ئاوەڕدانەوە و بڕیاری زیاترە بۆ ئەوەی هەموو ئێزدی دڵنیا بن كە دەتوانن بە دڵنیاییەوە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و دەستی ئاوەدانكردنەوە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەگاتە ناوچەكەیان، هەنگاوی گرنگیش بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ڕێككەوتننامەی شنگالە”.

بارزانی وتوشیەتی، لە ڕێگەی نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزدییەوە تا ئێستا (3,545) ئافرەت و پیاو و منداڵی ئێزدی ڕزگار كراون و لە ئێٍستادا چارەنووسی (2,768) ئێزدی دیكەش ونە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button