لە دانیشتنی داهاتوو گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە ناكات

پەرلەمانی عێراق دانیشتنەكانی بۆ چوار شەممە دواخست

لڤین: پەرلەمانی عێراق دانیشتنەكانی تا ڕۆژی چوارشەممە دواخست و بەرنامەی كاری داهاتووی پەرلەمانیش گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجەی گەشتی عێراق ناكات.

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ گفتوگۆی پڕۆژە یاسای كشتی بودجەی عێراق بكرێت بەڵام بەهۆی بوونی ناكۆكی فراكسیۆنەكان لەو بارەیەوە گفتوگۆ لەوبارەیەوە نەكرا و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: سبەینێ سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ گفتووگۆكردن لەسەر خاڵە ناكۆكەنای پرۆژە یاسای بودجەی 2021.

دانیشتنەكەی پەرلەمان دواخرا بۆ ڕۆژی چوار شەممە بەگوێرەی خشتەی كاری ئەو دانیشتنە، پڕۆژە یاسای بودجە ناخرێتە بەرنامەی كارەوە بەڵكو لەسەر چەند پڕۆژەیەكی دیكە گفتوگۆ دەكرێت.

ێوارەی كۆبوونەوەكە كۆبوونەوەی ژمارە 38 لە وەرزی یەكەمی یاسادانانی ساڵی سێیەمی یاسادانان بوو بە سەرۆكایەتیی محەممەد حەلبووسی، و ئامادەبوونی 180 پەرلەمانتار دەستیپێكرد.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەركۆنەی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەممەدی كرد و داوای لە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان كرد تاوانباران بدۆزنەوە و رادەستی دادگایان بكەن.

لە دانیشتنی ئەمڕۆ پرۆژە یاسای ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعشی پەسەندكرا كە بەپێی یاساكە ئەو ژنە ئێزدیانەی لە لایەن چەكدارانی داعشەوە لە شنگال و دەوروبەری ڕفێنران، موچەیەكی مانگانەیان بۆ دەبڕدرێتەوە، كە كەمتر نابێت لە دوو هێندەی موچەی خانەشینی.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button