نەتانیاهو: ئێران لە پشت هێرشی سەر کەشتییەکەمان بووە  

لڤین:بینیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لە پشت هێرشەکەی سەر کەشتییەکەیان بووە لە کەنداو، جەختیشی کردەوە کە رێگە بە تاران نادەن هیچ توانا ناوەکییەک پەرە پێبدات.

بینیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەبارەی هێرشکردنە سەر کەشتی بارهەڵگری (هیل یوسرا)-ی ئیسرائیلی کە 25ی مانگی ڕابردوو لەڕێگای بۆمبەوە لەکەنداوی عومان تەقێنرایەوە، رایگەیاند، “کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشت هێرشەکەی سەر کەشتییەکەمان بووە لە کەنداو، وتیشی: “رووبەڕوبونەوەکانمان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت و رێگە بە تاران نادەین هیچ توانا ناوەکییەکی پەرە پێبدات و دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات”.

ئەم لێدوانەی نەتانیاهو، لە کاتێکدایە، دوێنێ رۆژنامەی (کەیهان) بڵاویکردەوە کە کەشتییەکەی ئیسرائیل لە کەنداوی عومان لەلایەن یەکێک لە هێزەکانی بەرەنگارییەوە (کە مەبەست لێی گروپەکانی سەر بەئێرانە) کراوەتە ئامانج.

میدیاکانی ئیسرائیل-یش بڵاویانکردەوە، کەشتییە ئیسرائیلییەکە لەڕێگای بۆمبەوە تەقێنراوەتەوە لەکەنداوی عومان و لەسەر رووی ئاوەوە بۆمبەکەی بۆ هاوێژراوە ئێرانیشیان بە بەرپرس لە هێرشەکەزانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button