هەپەگە کوژرانی ١٥ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

لڤین:

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک، بەلایەنی کەمەوە ١٥ سەربازی تورکیایان کوشتووە، و ئۆتۆمبێلێکی سەربازییش تێکشکێندراوە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا بڵاوکردەوە، کە ڕۆژانی سێ تا شەشی ئەیلول لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک ئەنجامیانداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەو چالاکییانەدا بەلایەنی کەمەوە ١٥  سەربازی تورکیا کوژراون  و  سەربازێکیش بەسەختیی برینداربووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە گەریلاکان ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لە جۆری کریپ و سیستمێکی کامێرای چاودێریی و ٦٠ کیلۆ تەقەمەنییان تەقاندووەتەوە.

لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیشەوە هەپەگە ڕایگەیاندووە، کە سوپای تورکیا بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی و چەکی کیمیایی، ٢٤ جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر، ١٢ جار بە فڕۆکەی جەنگیی و دەیان جاریش بۆ تۆپ، هاوەن و چەکی قورس ناوچەکانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button