لە شاری سلێمانی چەند بەرپرسێک دەستگیر دەکرێن

لڤین:

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەی بافڵ تاڵەبانیدا لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەیەک بەرپرس و دەسەڵاتدار دەستگیردەکرێن.  

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشکی یەکێتی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی حزبەکە ڕایگەیاند، “ئەو هەڵمەتەی بافڵ تاڵەبانی دەستیپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران کەسانی خاوەن دەسەڵات و دەستڕۆیشتووش دەگرێتەوە نەک تەنها فەرمانبەر و کەسانی بچوک، وەک ئەوەی باس دەکرێت.”

وتیشی، “چاوەڕوان بن لە ڕۆژانی داهاتوو خەڵکی دەسەڵاتدا و بەرپرس دەستگیردەکرێن.”

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، “هەوڵەکەی بافڵ تاڵەبانی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و لایەنەکانی دیکەی حکومەتە بۆ ئەوەی دۆخ و داهاتی سلێمانی ڕێکبخرێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button