فەرماندەیەکی هەپەگە شەهید کرا

لڤین:

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە شەهیدبوونی فەرماندەیەكی لە لە هێرشێكی دەوڵەتی توركیادا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیاند و جەختدەکاتەوە، کە تۆڵەی دەکەنەوە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا شەهیدبوونی فەرماندە ڕێزان ئامەد-ی ڕاگەیاند، کە ڕۆژی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هێرشێكی دەوڵەتی تورکیادا شەهیدبوو.

هەپەگە دەڵێت:”هەڤاڵمان ڕێزان ئامەد، كە خۆنەویستانە پەیوەندیی بە بەرخۆدانی كۆبانێ كرد و ڕووبەڕووی داعش بووەوە، جێگەی گەورەی لە دڵی هەموو هەڤاڵەكانی و گەلەكەماندا هەبوو، ڕۆڵێكی گرنگیی لە پێشخستنی خەباتەكەمان هەبوو و بوو بە یەكێك لە ئەندازیارەكانی بەرخۆدانی ئێستا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا”.

هەپەگە ناسنامەی ڕێزان ئامەدی بەمشێوەیە بڵاوكردوەتەوە:

ناسناو: ڕیزان ئامەد

ناو و پاشناو: ئومێد تارهان

شوێنی لەدایكبوون: ئامەد

ناوی دایك و باوك: سەعادەت – عەبدوڵا

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button