ژمارەیەكی زۆر كەرەستەی شەڕكردن لە هەولێر دەستی بەسەرداگیرا

لڤین: پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستیان بەسەر دەیان دامبۆكس خەنجەر بۆكس و چەقۆدا گرتووە كە كڕین و فرۆشتنیان پێوە كراوە.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێرلە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو خەنجەر بۆكس و چەقۆیانەی دەستیان بەسەردا گرتوون، لە هەندێك شوێن كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرا.
وەكو پۆلیس دەڵێت، هەڵمەتەكەیان بەردەوام دەبێت تاوەكو دیاردەی فرۆشتن و هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆكس و سەرجەم ئامرازە قەدەخەكراوەكان بنبڕ دەكرێن.