مامۆستای قۆپیەكە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

لڤین: ئەو كچەی وتی زۆربەی قۆناغەكانی خوێندنی بە قۆپیە دەرچووە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سەدان و ھەزاران قوتابی و منداڵی شارەكەمم پێگەیاندوە و پەروەردەیەكی دروستمان پێبەخشیون.
ئاشنا فەلاح، ئەو كچەی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئاڤا تیڤی وتی لە قۆناغی دووی ناوەندیەوە سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی بە قۆپیە بڕیوە روونكردنەوەیەكی بڵا,كردەوە و رایگەیاند: بە شێوەكی فراوان، رەنگە پلان بۆ داڕێژراو و دوور لە ھەر بەھایەكی كۆمەڵایەتی و ڕەچاوكردنی كەسایەتی ئێمە لە سۆشیاڵ میدیا دەستكراوە بە ناوزڕاندن و لەكەداركردنی كەسایەتیمان.
ئەو كە بەڕێوەبەری پەیمانگایەكە لە روونكردنەوەكەدا دەشڵێت: بە ھیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو جۆرە كارەدا نیم و ھەرگیز بەھانەی بۆ ناھێنمەوە بە تایبەت كە لە ئێستادا من خۆم یەكێكم لەو ڕاھێنەرانەی كە سەدان و ھەزاران قوتابی و منداڵی شارەكەمم پێگەیاندوە و پەروەردەیەكی دروستمان پێبەخشیون بە شاھیدی دایك و باوكیان.
ئەو باس لەوە دەكات كە “سەدان سیمینار و چالاكیمان ئەنجامداوە لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی و شا رێگای ڕاستی زانست و زانیاری و ھەوڵ و كۆششدانمان بۆ ئامادەبوان خستۆتە ڕوو، لەگەڵ ئەوەش ھێشتا خۆمان بە قوتابی دەزانین”.
ئەو بەبیری هێناوەتەوە لە ئێٍتادا لە كایەی پەروەردەدایە وەك قوتابیش و وەك فێركاریش بۆیە “ھەرگیز بانگەشە بۆ ھیچ جۆرە كارێكی ساختە و نا دروست ناكەین”.