سەرۆکی کۆریای باکور هەڕەشە دەکات

لڤین:

سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی هەر روبەڕووبونەوەیەکی سەربازییە لەگەڵ ئەمریکا. وتیشی وڵاتەکەی هێزەکانی وەڵامدانەوەی ئەتۆمیی خستوەتە ئامادەباشییەوە.

لە میانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی ٦٩ ساڵەی ئاگربەستی شەڕی کۆریا، ئاژانسی فەرمی کۆریای باکور راگەیاندراوی سەرۆکی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی بە تەواوی ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا.

کیم لە وتارەکەشیدا ئاماژەی بەوەداوە، هەڕەشەکانی ئەمریکا هۆکارە بۆ ئەوەی کۆریای باکور هێزی بەرگری خۆی زیاتر بکات پەرە پێ بدات.

تەنها لەم ساڵیشدا کۆریای باکور چەندین جۆری جیاوازی چەکی تاقیکردووەتەوە و ژمارەی موشەکەکانی گەیشتووەتە ٣١ جۆر موشەک.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button