لە بۆردومانێکی فرۆکەکانی تورکیادا چوار ئاسایش شەهید کران

لڤین:

هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک هێزێکی ئاسایشی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە نزیک کامپی ئاوارەکانی گرێسپی لە عەین عیسا کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار ئەندامی ئاسایش شه‌هیدبوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی تەمموز فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک کامپی ئاوارەکانی گرێسپی لە ناوچەی عەین عیسا بۆردوومان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەو بۆردوومانەدا چوار ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوون، لەکاتێکدا سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بوون، دەشڵێت: ئەم هێرشە نابێتە لەمپەڕ لە بەردەم ئەرکەکەمان، کە پاراستنی گەلەکەمانە و لە کۆتاییدا شتە بەنرخەکان دەکەینە قوربانیی.

ناسنامەی شەهیدەکان بەمشێوەیەیە؛ بەشار محەمەد، جیهان محەمەد و سارا محەمەد و سەلما عەلی مستەفا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button