نرخی نەوت و زێڕ بزانە

لڤین:

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بە 107 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوە كرا. 
ئاژانسەكانی هەواڵی جیهان بڵاویانكردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 52 سەنت بەرزبووەوە و بە 97 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها ئەمڕۆ ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٢ نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
– نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤١٣) هەزار دینارە.
– نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٦٢) هەزار دینارە.
– نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە  (٣١١) هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button