هەناردەی كاڵای ئێران بۆ عێراق زیاد دەكات

لڤین:

لە ماوەی سێ مانگی ڕابردودا هەناردەی كاڵای ئێران بۆ عێراق لە ڕێگەی دەروازە سنورییە وشكانییەكانەوە بەڕێژەی 43% زیادی كردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە یەك ملیار و 490 ملیۆن دۆلار.

بەختیار ڕەحمانی پور، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، بەهای هەناردەی ئێران بۆ عێراق بەڕێژەی 43% زیادیكردووە، هەروەها بەبەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 37% زیادیكردووە.

ئاماژەی بە ئەوەشكردووە، هەر لە ئەو ماوەیەدا، پشكی دەروازە سنورییەكانی كرماشان لەو هەناردەكردنانەی ئێران بۆ عێراق زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بووە.دەشڵێت، لە دەروازەی پەروێزخان قەبارەی بازرگانی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردودا زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەوە لە حاڵێكدایە، قەبارەی هەناردەی كاڵای عێراق بۆ ئێران لە ڕێگای بەندەری سنوری وشكانیی پەروێزخان كە تەنیشت پارێزگای كرماشان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردودا زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button