شاندێکی چوار چێوەى هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

لڤین:

بریارە هەفتەى داهاتوو شاندێکى چوارچێوەى هەماهەنگی بەسەرۆکایەتى نوری مالیکى یان هادی عامری سەردانى هەرێمی کوردستان بکات.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵیەکانی میدیاکانی نزیک لە یەکێتی، سەردانەکەى شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ پارتى و یەکێتى سەبارەت بە پرسی پێکهێنانى حکومەت و بەتایبەت پۆستى سەرۆک کۆمار.

هەروەها  چوار چێوەى هەماهەنگی دەیەوێت بە فەرمی کۆتای بریاری پارتى و یەکێتى لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمارەوە وەربگرێت، هەرچەندە لە رۆژانى رابردوو بافڵ تاڵەبانى هەڵوێستى کۆتایی یەکێتى بە سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی راگەیاندوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button