ئەمریکا بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری دیکە وەک پاڵپشتی سەربازی دەداتە ئۆکراینا

لڤین

ئەمریکا بڕە هاوکارییەکی دیکە بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات.

جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆتایى ٣٢هەمین لووتکەى ناتۆ کە لە مەدرید پایتەختى ئیسپانیا بەڕێوەچوو، رایگەیاند، زۆرینەى ئەندامانى ناتۆ لە رێگەدان بۆ تێپەڕاندنى پابەندیى هاوپەیمانێتییەکە بە خەرجکردنى لە سەدا دووى داهاتى بەرهەمى گشتیى ناوخۆیى بۆ بەرگریی کە ئەمە هەوڵێکى جیهانییە بۆ پاڵپشتیکردنى ئۆکراینا.

بایدن وتیشی: وڵاتەکەى تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت بەردەوام دەبێت لە هاوکارییکردنی ئۆکراینا و لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوودا، پلانمان هەیە بڕى ٨٠٠ ملیۆن دۆلار (پاڵپشتیى سەربازیى) نوێ بۆ ئۆکراینا کە سیستمى بەرگریى ئاسمانیش لە خۆدەگرێت، رابگەیه‌نین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button