لە کەرکوک توندوتیژی دژی پیاوان كەمیكردوە

لڤین:

بەراورد بە ساڵی 2021 لە شەش مانگی ئەمساڵدا رێژەی توندو تیژی دژ بە پیاوان كەمیكردووە، ئەویش بەراورد بە ساڵی پار كە 75 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە پیاوان لەلایەن هاوژینەكانیانەوە تۆماركراوە.

موقەدەم عامر نووری شوانی وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە  میدیای یەکێتی ڕاگەیاند: رێژەی توندوتیژی دژ بە پیاوان لە لایەن هاوژینەكانیانەوە لەمساڵدا كەمیكردووە، بە شێوەیەك تا كۆتایی مانگی شەش تەنها 10 حاڵەت تۆماركراوە، بەڵام لە تەواوی ساڵی 2021دا گەیشتە 75 حاڵەت ئەو ئامارە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگاكەوە تۆماركراوە.

وتیشی: بەشێكی توندوتیژییەكان دەگەڕێتەوە بۆ هێنانی ژنی دووەم بەبێ ئاگاداری ژنی یەكەم توندوتیژییەكە دوای ئاشكرابوونی هێنانی ژنی دووەم ئەنجامدراوە بەشێكی تری پەیوەندی بە باری كۆمەڵایەتیی و دارایی خێزانەكانەوە هەیە كەمبوونەوەی رێژەكەش دەگەرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری لەنێو خێزانەكاندا كە ئومێدەوارین رێژەكە بگات بە سفر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button