ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

لڤین:

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی خۆی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سازدەکات، لە کۆبوونەوەکەدا پوختەی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی کێشەی بەنزین و چەند تەوەرێکی تر تاوتوێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:

– خستنەڕووی پوختەی ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ ڕێگریكردن لە تەشەنەكردنی پەتای كۆلێرا.

– خستنەڕووی پووختەی بڕیاری كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە كێشەی بەنزین.

– خستنەڕووی گرنگترین سەردێڕی ئەو چاكسازییانەی كە لەلایەن وەزارەتەكانی كابینەی نۆیەم ئەنجامدراون.

– خستنەڕووی ڕەشنووسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریكردنی ئەو ناوچانەی كە پێكهاتە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان تیایدا جێگیربوون لەبەر ڕۆشنایی ماددەی (٣/چوارەم) لە یاسای (پاراستنی مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠١٥).

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button