هەپەگە کوژرانی ٣٦ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند
لڤین:
ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێڕیی گەریلا دژی سوپای تورک بەردەوامە و بەپێی ڕاگەیەندراوی هەپەگەش، گەریلاکان ٣٦ داگیرکەری دیکەی سوپای تورکیان سزاداوە و درۆنێک و کامێرایەکی چاودێریی و سێ چادری سەربازییش تێکشکێندراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه له باره‌ی شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماری جيند چالاکیەکی گەیریلای لە دژی داگیرکەران ئاشکرا کرد.
هەپەگە ڕایگەیاندووە: ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر له هه‌موو شوێنێك هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد، سیاسه‌تی نكۆڵی و سڕینه‌وه درێژه پێده‌دات و سته‌م ده‌كات. ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یكات بڕیارداری تێكۆشان، رق و هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان زیاتر ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکردووە: چه‌ته‌كانی فاشیستی رژێمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له چیاكانی كورد هه‌موو رۆژێك پۆل پۆل لەناو دەبرێن و دۆخیان به‌رامبه‌ر به به‌رخودانی گه‌ریلا له‌به‌رچاودایه، به‌ڵام هێرش بۆ سه‌ر گه‌لی كوردی بێ‌تاوان بۆ خۆی وه‌ك هونه‌رێك ده‌زانێت.
ئەوەشی وتووە: له ٢٠ی حوزه‌یران له ئێواره‌دا ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێرییان ده‌ستیان پێكرد، لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان له داگیركه‌ران كرد و تۆڵه‌ی گه‌لیان سه‌نده‌وه.
هەپەگە ڕایگەیاندووە کە وەزیری شەڕی دەوڵەتی تورک خلوسی ئاكار و ته‌یب ئه‌ردۆغان ژمارەی کوژراوەکانیان دەشرنەوە و دەشڵێت: داگیركه‌ران به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا ئاراسته ده‌كه‌ن و به ته‌نیا بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان ئه‌وه ده‌كه‌ن.
ئەوەشی وتووە: مردنی سه‌ربازه‌كان هه‌رگیز بۆ ئه‌وان گرنگ نییه و مردنی سه‌ربازانیش له رای گشتی ده‌شارنه‌وه. گه‌لی كوردستان و توركیا و رای گشتی ده‌بێت باش بزانێت كه سوپای تورك ئه‌و گورزانه‌ی كه به‌ریكه‌وتووه و مردنی سه‌ربازه‌كان ده‌شارێته‌وه. نه‌ك هه‌ر مردنی سه‌ربازه‌كان ده‌شارێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ته‌رمی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازه‌كان له چیاكان ده‌هێڵێته‌وه، ته‌رمه‌كه تێكده‌چن و ته‌رمی سه‌ربازه‌كان ناده‌نه‌وه به بنه‌ماڵه‌كانیان.
لە بارەی ئۆپراسیۆنه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی ئاشکرای کردووە ٣٦ داگیركه‌ر سزادران، ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون، درۆنێك، سیستمێكی كامێرای حه‌راری، سێ خێمه تێكشكێنراون.
ئەوەسی وتووە: لە تونێله‌كانی شه‌ڕ ١٩ جار به ته‌قه‌مه‌نی، ٥ جار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كراون، گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیش ٤ جار به فڕۆكه و ١٠ جاریش به هێلیكۆپته‌ر و كاتیوشا بۆردومان كراون.