هەپەگە کوژرانی ٦٢ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

لڤین:

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێڕییدا لە گردی جودیی مەتینا، ٦٢ سەربازی تورک کوژراون و کورزی کەمەرشکێنیان لە داگیرکەران وەشاندووە، ئاماژە بەوەش دەکات، داوایان لە سەربازانی تورک کردووە خۆیان ڕادەستی گەریلا بکەن.

ناوەندی راگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە ڕایگەیاند، کە ٦٢ داگیرکەر لە چالاکیی گەریلاکاندا لە مەتینا و زاپ سزادراون هیچ زیانێکی گیانی لە ڕیزەکانی گەریلادا نەبووە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: تیمە گەڕۆکەکانمان لە مەیدانی شەڕ و هەڤاڵانمان لە تونێلەکانی شەڕدا بە چالاکی کاریگەر و بەرخۆدانی مێژوویی خۆیان داستان دەنوسن.

ئاماژەی بەوەکردووە، سوپای تورکی داگیرکەر ویستیان لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی جودی پێشڕەوی بکەن هێزەکانمان هێرشی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕانەیان دەستپێکرد بۆ تۆڵەسەندنەوەی منداڵانی گەلی کورد لە شەنگال کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کۆمەڵکوژکران بە تاکتیکی بەهێز ئەو ئۆپەراسیۆنە تۆڵەسەندنەوەیان دەستپێکردووە و لەو ئۆپەراسیۆنەدا هیچ زیانێک بەر هەڤاڵانمان نەکەوتووە و بەڵام ٥٧ داگیرکەریان سزا داوە.

ڕوونیکردووەتەوە، گەریلاکانمان وانەیەکی مێژووییان بە سوپای تورکی داگیرکەرداوە و سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئەم ناوچەیە هاوکات ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕیی کە لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی جوی بەردەوامە لە هێزەکانمان لەو چالاکییانەدا لە زاپ و مەتینا ٥ داگیرکەری دیکەیان سزادراوە بە کۆی گشتی ٦٢ داگیرکەریان سزا دا.

باسی لەوەشکردووە: داگیرکەران ١٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٢٦ جار بە هەلیکۆپتەر و سەدان جار بە تۆپ هێرشیان کردە سەر ناوچە کانی پاراستن و ١١ جاریش بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی تونێلەکانی جەنگیان بۆمباران کرد.

هەپەگە وردەکاری ئۆپەراسیۆنی گەریلای ڕایگەیاندووە و تیایدا دەڵێت: لە ١٥ی حوزەیراندا، داگیرکەران ویستیان بچنە تونێلەکانی شەڕی گردی جودی بەڵام یمە گەڕۆکەکانی گەریلا ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕییان دەستپێکردووە و کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک تیمە گەڕۆکەکانمان داوایان لە داگیرکەران کرد کە “خۆیان بەدەستەوە بدەن” داگیرکەران پاش بانگەوازییەکە هەڵاتن و هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە بە چالاکی گەریلاکانەوە هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و چوونە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button