کۆمپانیای ڕۆزنەفت لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم کشایەوە

لڤین:

کۆمپانیای ڕۆزنەفت کە لە لایەن  وڵاتانی ڕۆژئاواوە گەمارۆ دراوە، لەم دواییانەدا دەستی لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان هەڵگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی میهری ئێرانی، ڕووسیا  لە فرۆشتنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان پەشیمان بۆتەوە لە بازارەکانی ئەوروپا.

سەرچاوەکانی بازاڕی کرین و فرۆشتنی نەوت وتوویانە ئەم هەنگاوە پاش ئەوە هاتووە کە  گەمارۆ خراوەتەسەر کۆمپانیا رووسیەکان.

لەو راپۆرتەدا هاتووە کۆمپانیای ئینرگوپول کە کۆمپانیایەکی ڕۆژئاواییە و نەوتی هەرێمی کوردستان کە رۆزنەفت دەریدەهێنێت ، دەفرۆشێت، ئێستا لە ناو کۆمپانیاکانی فرۆشتنی نەوتی هەرێم کشاوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button