پارتی دۆسیەی شەهید گەرمیانی گواستەوە بۆ هەولێر

لڤین:

بەبێ ئاگاداری کەسوکارەکەی، پارتی دۆسیەی شەهید گەرمیانی گواستۆتەوە بۆ هەولێر.
خانەوادەی شەهید گەرمیان ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤییان ئاگادارکردەوە، ئەمڕۆ لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پێیان ڕاگەیەندراوە دۆسیەی شەهیدکردنی کوڕەکەیان لەبەردەم لقی پارتی لە چەمچەماڵ گواستراوەتەوە بۆ دادگای هەولێر و پێویستە لە هەولێر ئامادەبن.
ڕاشیانگەیاند، ئەوان بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین بڕۆن بۆ هەولێر، لەکاتێکدا ڕووداوی تەقەکردن و شەهیدکردنی کوڕەکەیان بەتەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی پارتی لە چەمچەماڵ بووە.
ڕەگـەز کـەمـال بەرپرسی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات ڕایگەیاند، پارتی بەئامانجی داخستنی دۆسیەکە ئەو دۆسیەی گواستۆتەوە بۆ دادگای هەولێر و لە ماوەی ڕابردووش چەندین دۆسیەی دیکەی لەدادگاکانی سنوری سلێمانی گواستۆتەوە بۆ هەولێرو بەیەکجاری دۆسیەکانی داخستوون.
هەروەها دەڵێت، ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی پێشێلکاریەکانی پارتی و دەسەڵات بەناوەندەجیهانیەکان و پێشووتریش زانیاریمان پێداون لەسەر گواستنەوەی ئەوجۆرە دۆسیانە بۆ ژێر دەسەڵاتی پارتی و سەروەرنەبوونی یاسا و دادگاکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button