بڕى 150 ملیار دینار بۆ کرینى پێداوستى و دەرمانى شێرپەنجە و تالاسیما تەرخانکرا

لڤین:

ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەران رایدەگەیەنێت؛ بڕى 150 ملیار دینار بۆ کرینى پێداوستى و دەرمانى شێرپەنجە و تالاسیما تەرخانکرا. ئاشکراشى دەکات، لەو بڕە پارەسە پێداویستییەکانى نەخۆشخانەى هیوا و نەخۆشانى تالاسیما هەیە.

د.بڕیاڕ ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق رایگەیاند: لە چوارچێوەیی پرۆژە یاسایی پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراک، بڕى 150 ملیار تەرخانکراوە بۆ کڕینی پێداویستی و دەرمانی شێرپەنجـە و تالاسیما کە لەنێویشیان پێداویستیەکانی نـــەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشانی تەلاسیما هەیـــــە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکى زۆرە بەشێک لە نەخۆشخانە حکومییەکانى سلێمانى و بەتایبەت نەخۆشخانەى هیوان بەدەست کەمى و نەبونى دەرمان و پێداویستیى پزیشکییەوە دەناڵێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button