عەلی باپیر: قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌رده‌وام نابێت

لڤین:

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‌ رایدەگەیەنێت “پلاسخارت هۆشداری داوە بە لایەنەكانی هەرێم كە ئەگەر لایەنەكانی دەستەڵات خۆیان چاك نەكەن، ئەوە قەوارەی هەرێم لەژێر مەترسی جدیدایەو بەردەوام نابێت”.

عەلی باپیر ئەمڕۆ لە وتارێكدا بۆ لایەنگرانی حزبەكەی لە مەڵبەندی دەوروبەری هەولێر رایگەیاند “جێنین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێڕاق لەكۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دوپاتیكردوەتەوە ئەگەر لایەنەكانی دەستەڵات خۆیان چاك نەكەنەوە، ئەوە قەوارەی هەرێم لەژێر مەترسیی جیددیی دایەو بەردەوام نابێت.”

ناوبراو باسی لەوەكردوە، “هەردوو لایەنی دەستەڵاتداری هەرێم لەماوەی 30 ساڵی ڕابردودا نمونەی خراپی حكومەتدارییان پێشكەش كردوە و شكۆی دامەزراوەكانی حكومەتیان شكاندوە”.

هەروەها وتویەتی “پێویستە هەردوو حیزب دان بەهەڵەی خۆیاندا بنێن‌ پێش ئەوەی كار لە كار بترازێت‌و بەئیرادەیەكی بەهێزو سەرڕاستانە دەست بەچاكسازیی جیددیی بكەن‌، گوێ لە ڕەخنەی دڵسۆزان بگرن‌و پێی قەڵس نەبن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button