لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

لڤین:

شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بە خۆیانەوە دەبینن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە راگەیەنراوێكدا  بڵاوی کردۆتەوە “لە ئەنجامی نەمانی كاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنكەی ماوەی چەند رۆژێكە لەسەر ناوچەكەیە سبەینێ پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٤ پلەی سیلیزی ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكات”.

ناوبراو بەم شێوەیە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای داناوە “(سلێمانی ٣٣ بە ١٧ ، ھەولێر ٣٥ بە ٢٢ پلە ، دھۆك ٣٤ بە ٢١ پلە ، ھەڵەبجە ٣٤ بە ١٩ پلە ، كەركوك ٣٧ بە ٢٥ پلە، لەناوچەكانی گەرمیان ٣٨ بە ٢٤ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٣ بە ١٧ پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٢ بە ١٦ پلە ئەبێت)”.

هەروەها ئاراس جەبار وتویەتی “خێرایی ئاراستە بای باكوری رۆژھەڵات لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەكانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەكاتەكانی شەودا بە چالاكی ئەمێنێتەوە بەخێرای ٢٠ تا ٣٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، لە رۆژانی داھاتوودا بەرزبوونەوەی زیاتر لە پلەكانی گەرمادا ئەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button