پارتی سەوزی کوردستان پشتگیری قوباد تاڵەبانی دەکات

لڤین:
پارتی سەوزی کوردستان ڕایگەیاند:” پشتگیری لە پڕۆژە ژینگەیەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و بە پڕۆژەیەکی گرنگی ژینگەی دەزانین بۆ ئەو مەبەستە ئامادەی هەموو هاوکاریەک و هەماهەنگییەکی ڕاگەیاند لەگەڵ بەڕێزیان.”
دەقی پڕۆژە و ڕاگەیاندنە ژینگەیەکەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت پرسی ژینگە بەم هەموو مەترسییەوە تا ئێستا نەبووەتە پرسی سیاسەت. هیچ لایەنێکی عێراقی ئەم پرسەی نەخستووەتە ئەولەوییەتی دووەم و سێیەمیشیەوە، داوا ده‌كات یه‌كێتی پرسی ژینگه‌ بكاته‌ مه‌رجێكی به‌شداری له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق.
قوباد تاڵه‌بانی، له‌ نوسینێكدا به‌ناونیشانی “پرسی ژینگە وەک ئەولەوییەت” باسیله‌وه‌كردووه‌مەترسییە ژینگەییەکان بەگشتی و خۆڵبارین بەتایبەتی، ساڵ لە دوای ساڵ بەرەو خراپتر دەڕوات، ئەمساڵیش خراپتر لە هەر ساڵێکیتر کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا هەفتەیەک نەبووە چەند رۆژ خۆڵبارین نەبووبێت.
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: کێشەی ژینگە تەنها خۆڵبارین نییە، کێشەی ئاویش کێشەیەکی سەرەکی عێراقە و بەپێی راپۆرت و توێژینەوە زانستییەکان لەوانەیە قەیرانی ئاو لە داهاتوودا ببێتە هۆکار بۆ ئاڵۆزی و نا ئارامی و پێکەوەژیانیش بخاتە مەترسییەوە. ئەمانە و کۆمەڵێک مەترسی دیکەی ژینگەیی..
به‌لای قوباد تاڵه‌بانیه‌وه‌ ئەوەی جێی داخ و نیگەرانییە، پرسی ژینگە بەم هەموو مەترسییەوە تا ئێستا نەبووەتە پرسی سیاسەت. هیچ لایەنێکی عێراقی ئەم پرسەی نەخستووەتە ئەولەوییەتی دووەم و سێیەمیشیەوە.
ده‌شڵێت: لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا لە پرۆسەی دانووستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا لایەنەکان دونیایەک مەرجیان لەسەر یەکتر داناوە و لەسەر پۆست و ئیمتیاز و بچوکترین شتەکان ململانێی توند دەکەن، کەچی هیچ لایەنێک پرسی چارەسەرکردنی کێشەی ژینگە و خۆڵبارینی نەکردوەتە مەرج، لە کاتێکدا ئێستا ئەم کێشەیە کێشەیەکی سەرەکی خەڵکی عێراق و کوردستانە و ژیانی خەڵکی تاڵ کردوە.
تاڵه‌بانی پێیوایه‌، لەناو ئەم خەمساردییە سەرتاپاگیرەوە دەبێت لە شوێنێکەوە هەنگاوبنێین بۆ کۆتاییهێننان بەم خەمساردییە. هەربۆیە داوا لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات، بەخۆشیەوە، دەستپێشخەربن و پرسی ژینگە، لەپاڵ داواکارییە رەواکانی تری وەک بودجە و موچە و پێشمەرگە و قەرەبوی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان…هتد، بە فەرمی بکەنە مەرج بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و ئەگەر حکومەتی داهاتوو لە کارنامەی خۆیدا بەڵێن نەدات پلانی زانستی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ژینگە ئامادە بکات و ساڵانە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان نەکات، فراکسیۆنی یەکێتی ئامادە نەبێت دەنگ بەو کابینەیە بدات.
داواش لە چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی عێراقی و کوردستانی و میدیاکانیش دەکات گرنگی زیاتر بەم پرسە بدەن و فشارەکانیان لەسەر لایەنە سیاسییەکان چڕ بکەنەوە تا بابەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی ژینگە بخەنە ئەولەوییەتی کاری سیاسی و حکومڕانییەوە.
وتیشی: کاتی ئەوەش هاتووە خۆشمان لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گرنگی زیاتر بە کێشە ژینگەییەکان بدەین.
له‌ كۆتایدا قوباد تاڵه‌بانی نوسیویه‌تی: دەسەڵات و دەسەڵاتدارەکان دێن و دەڕۆن، بەڵام نیشتمان و خەڵک لەسەر شوێنی خۆیان دەمێننەوە، نیشتمان و ژینگە بۆ نەوەکانی داهاتووشە و نابێت رێگە بدرێت ژینگەیەکی وێران بۆ نەوەکانی داهاتوو جێ بمێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button