جەمیل بایك: هێرشەكەی توركیا لە لایەن ناتۆ و ئەمریكا هاوکاری دەکرێت

لڤین:
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك هاوكاریی له ئه‌مریكا، ناتۆ و په‌ده‌كه وه‌رنه‌گرتایه، نه‌یده‌توانی ئه‌م شه‌ڕه درێژه پێبدات و دەڵێت: شاندێك ویستی بێت بۆ لێكۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، به‌ڵام به‌ریتانیا نه‌یهێشت.
لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بۆ ستێرک تی ڤی، تیشك دەخاتە سەر هەماهەنگی ناتۆ و ئەمریكا و پارتی بۆ هێرشكردنە سەر باشووری كوردستان و لەبارەی چەكی كیمیاییەوە زانیای نوێ ئاشكرا دەكات.
جەمیل بایك لەبارەی هێرشەكانی دەوڵەتی توركەوە دەڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك هاوكاریی له ئه‌مریكا، ناتۆ و پارتی وه‌رنه‌گرتایه، نه‌یده‌توانی ئه‌م شه‌ڕه درێژه پێبدات، ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕە به پێداگریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه هه‌م له سایه‌ی هاوكاری ئه‌وانه‌وه‌یه و هه‌میش ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجام به‌ده‌ستنه‌هێنن له ده‌سه‌ڵاتدا نامێننه‌وه، له دۆخێكی پێچه‌وانه‌دا له ده‌سه‌ڵاتداریی ده‌خرێن و له شه‌ڕی پاكتاوكردنی گه‌ل و گه‌ریلاكانی كورد شكست ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش له توركیا ده‌توانێت ببێته هۆكاری گۆڕانكاریی.
دەشڵێت: ئێمه به بێ هۆ ناڵێین، كه ناتۆ له پشت ئه‌م شه‌ڕه‌وه‌یه و به كرده‌وه‌ش له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه ئه‌م شه‌ڕه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ له ئه‌نقه‌ره دوای دیداری ئه‌ردۆغان، بایدن و مه‌سعود بارزانی به شه‌ڕ له جه‌رابلۆس بڕیاری شه‌ڕیاندا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له هه‌فتانین تا خواكورك، له رۆژئاوا تا باشوری كوردستان هه‌نگاویان نا،
بایك وتیشی: ئێستا به به‌رچاوی هه‌موو كه‌س هه‌موو ڕۆژێك چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێت، كه‌س ده‌نگی لێوه نایات، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و كیمیاییه‌ی كه به‌كارهێنراوه شاندێك ویستی بێت، به‌ڵام به‌ریتانیا نه‌یهێشت، به‌ریتانیا بۆ رێگری له‌و شانده ده‌كات؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك شانده‌كه هات و به‌كارهێنانی كیمیایی سه‌لماند، ئه‌مه بۆ ئه‌وان ده‌بێته كێشه، هه‌ر بۆیه نایانه‌وێت راستی ئاشكرا ببێت.
ئاشكرای دەكات، كە به‌ریتانیا چه‌كی نوێ ده‌داته توركیا و وتی: ئه‌مه له ڕاگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه نیشان درا، له پشته‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و ئیسرائیل هه‌یه، په‌ده‌كه‌ش به پێی بڕیاری ئه‌وان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌جوڵێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه شه‌ڕه‌كه له دژی ناتۆ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتۆ له‌م شه‌ڕه‌دایه.