بارزانی سەردانی بەغدا و نەجەف دەكات

لڤین

هاوپەیمانی “ڕزگاركردنی نیشتمان” پێیوایە لەماوەی دوو مانگی داهاتوو حكومەت پێكدەهێنرێت، دەستپێشحەرییەكی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانيش ئاشكرا دەكات.

ئەحمەج عەبدوڵڵا جبوری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ڕزگاركردنی نیشتمانی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا عیراقییەكان ڕایگەیاند”فراكسیۆنە سیاسییەكان جموجۆڵیان دەستپێكردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر ئەم چەقەبەستنە سیاسییەی ئێستا”، پێشبینیشی كرد لەماوەی دوو مانگی داهاتوو چەقبەستنی سیاسی چارەسەربكرێت و حكومەت لە بەغدا پێكبهێنرێت.

بە وتەی جبوری”ناكۆكییە سیاسییەكان حاڵەتێكی سروشتین، بەو پێیەی سیستمی ئێستا پەرلەمانییە، بۆیە قورسە حكومەت پێكبهێنرێت لە سایەی نەبوونی متمانە لەنێو چینی سیاسی وڵات”.

بە بۆچوونی جبوری”ڕەوشی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی مەترسی لەسەر عیراق دروستدەكەن، بۆیە پێوستە حكومەتێكی نیشتمانی كە ڕێكەوتنی لەسەر بكرێت پێكبهێنرێت، تەنانەت گەر تەوافوقیش بێت، نەك لەسەر بنەمای پشكداریی”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی ڕزگاركردنی نیشتمانی دەڵێت”هاوپەیمانییەكەی ئەوان دەستیكردووە بە جموجۆڵ بەرەو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، لە حاڵەتی دروستبوونی ڕێكەوتنێكیش، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بەغدا و نەجەف دەكات، لەپێناو گەیاندنی دەستپێشخەرییەكەی و چارەسەركردنی كێشەی پێكهێنانی حكومەتی عیراق”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button