ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق دەستپێكرد

لڤین:
ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاسایش، سوپای عیراق وحه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری خورماتو وكفری بۆ راوه‌دونانی پاشماوه‌كانی داعش ده‌ستپێكرد.
محه‌مه‌د سیاسی جێگری فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری دووی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه: كاتژمێر 6ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان وسوپای عیراقی وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا وحه‌شدی شه‌عبی وپ ۆلیسی فیدراڵی له‌چوار قۆڵه‌وه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراوانیان له‌سنوری نێوان هه‌ردوو قه‌زای خورماتوو وكفری ده‌ستپێكرد.
راشیگه‌یاندوه: بۆ كێوماڵكردنی ناوچه‌كه و راوه‌دونانی چه‌كدارانی داعش له‌زنجیره چیای غه‌ره وگونده‌كانی په‌ڵكانه وشۆراو و قۆریچای، كه‌ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه بووه‌ته مۆڵگه و حه‌شارگه وشوێنی حه‌سانه‌وه‌یان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ستپێكردوه.
باسی له‌وه‌شكردووه: هۆكاری ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان كردووه به‌رفاندنی شوانكار وخه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه.