میری قەتەر گەیشتە ئێران

لڤین

ئەمڕۆ پێنج شەممە 12 ی ئایاری 2022، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر بە یاوەری شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوری گەیشتە تاران.

ناوبراو بڕیارە لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە پاش ئەو کۆبوونەوەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش ساز بکرێت.

سەردانەکەی میری قەتەر بۆ تاران لە وەڵامی سەردانەکەی سێ مانگی ڕابردووی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ئەو وڵاتە.

بڕیارە میری قەتەر لە پاش ئێران سەردانی تورکیاش بکات

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button