وەزیری نەوتی عێراق: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق وەک خۆی جێبەجێ دەکەین

لڤین:
وەزیری نەوتی عێراق جه‌خت له‌جێبه‌جێكردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، “ناکرێت دو سیاسەتی نەوت لەیەک وڵات‌دا هەبێت‌و پرسی وزە بەسیاسی بکرێت.”
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەکۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکەیدا رایگەیاند، به‌ڕێوه‌بردنی چالاكیه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نادروسته، چونكه به‌نرخێكی زۆر كه‌متر له‌نرخی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نیشتمانی نه‌وت -سومۆ- ده‌فرۆشرێت. وتیشی، “داهاتی نه‌وت كه ده‌چێته ناو بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه، رێژه‌ی 50%ی نرخی فرۆشراوی نه‌وت تێپه‌ڕناكات”.
ئه‌وه‌شی وت، “بڕیارەکای دادگای فیدڕاڵی عێراق وەکو خۆی جێبەجێ دەکەین… چونكه مه‌زاجی سیاسی ناتوانێت ببێته رێنیشانده‌ر له‌پیشه‌سازی نه‌وتدا.”
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ناکرێت دو سیاسەتی نەوت لەیەک وڵات‌دا هەبێت، ناکرێت پرسی وزە بەسیاسی بکرێت.
لێدوانه‌كه‌ی وەزیری نەوتی عێراق دوای بڕیارەكه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دێت كه لەڕۆژی 2022/2/15 دەرچوو، تێیدا یاسای نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان ژمارە 22ی ساڵی 2007 بەنادەستوری وه‌سفكردو هەڵیدەوەشێنێتەوە.
هاوكات بەپێی نوسراوێک کە رۆژی 2022/3/24 وەزارەتی نەوتی عێراق ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە، داوا کراوە لەبەر رۆشنایی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی‌دا، کۆمپانیایەک دروستبكرێت بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت‌و غازی ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە سەربەحکومەتی ناوەند دەبێت‌و ناوی لێنراوە (KROC)و بارەگا سەرەکییەکەی لەھەولێر دەبێت.