بەشار ئەسەد سەردانی ئێرانی کرد

لڤین:

بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ڕۆژی یەکشەممە لە گەشتێکی لەپێش ڕانەگەیەندراودا لەگەڵ شاندێکی سوریا گەشتی بۆ ئێران کرد، و لەگەڵ ڕێبەری ئێران ئایەتوڵا خامنەیی و سەرۆک کۆمار ئیبراهیم ڕەئیسی کۆبوویەوە.

نورنیوز کە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانە ڕایگەیاندوە کە بەشار ئەسەد دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆکان، تارانی بەرەو دیمەشقی پایتەختی سوریا بەجێهێشتوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، ئایەتوڵا خامنەیی لەو دیدارەدا ڕەخنەی لە بەرپرسانی هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی گرتوە کە” کۆڕ و دانیشتن و قاوە خواردنەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل هەیە” و بە ئەسەدی گوتوە ڕێز و متمانەی سوریا لەئێستادا زۆر زیاترە لە پێشتر.

لەم چەند مانگەی دواییدا بەرپرسانی ئیمارات دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button