بەهمەن کاک عەبدوڵلا: سەیرە نە ئۆپۆزسیۆن و نە پەرلەمانتارەکانی دوو حزبە ئیسلامییەکە هیچیان لەسەر بابەتەکە نەوت

لڤین:

بەهمەن کاک عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پەرلەرمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، مامۆستا عومەر لە دارەتوو لێی بدرابا یەکێتیش لێی دابا پارتی تاوانبار بوو، سەیرە نە ئۆپۆزسیۆن و نە پەرلەمانتارەکانی دوو حزبە ئیسلامییەکە هیچیان لەسەر بابەتەکە نەوت.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، “ڕاگەیاندنە بەناو سەربەخۆکانی زۆنی پارە دزراوەکە و لە ئەسڵدا ڕاگەیاندن و نوسەر و ڕۆشنبیرە بندیوارەکانی یەکێتی باسی لێدانەکەی مامۆستا عمری دارەتویان نەکرد.”
دەشڵێت، “تائێرە ئاساییە بەس لەوە سەیرتر ئۆپۆزسیۆن هیچیان نەوت، لەوەش سەیرتر پەرلەمانتارەکانی هەردوو حزبە ئیسلامیەکە کە شەو ڕۆژ لەبەردەم محکەمەی هەولیر کەوتبون و گریانی منداڵیان بڵاو دەکردەوە. دەک بەم مانگی شەوال و ڕۆژوی شیشەلانە خوا خەجاڵەتی دونیا و قیامەتتان بکات.”
هەروەها لە کۆتایشدا نوسیویەتی، “قورئانم ماچ کردبێت ئەو مامۆستا عومەرە لە دارەتوو لێی بدرابا و یەکێتیش لێی دابا ، هەر پارتی تاوانبار بوو ئیستا قیامەتیان هەستاند بوو، ئەم خولەش دەیانکرد بەکاندید بۆ پەرلەمانی کوردستان، خۆ خەڵکی تر شەق لەمۆبایلی درا، کرا بەغاندی، هێشتا هەر گومانتان ماوە کە ئەوانە لەشەقی یەکیتی دەترسن هەموویان ناویرن بڵێن فز.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button