جۆ بایدن: رووسیا لە ئۆکراینا تاوانی جەنگی ئەنجام داوە

لڤین:

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کارگەی لاکید ماردن’ی بەسەر کردەوە کە دژەتانکی جاڤڵن بەرهەم دەهێنێت و ئەو دژەتانکانە رەوانەی ئۆکراینا دەکرێن، جەختی لەسەر گرنگی ئەو دژەتانکانە کردەوە لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا.

بایدن کارگەی لاکید ماردین کە دژەتانکی جاڤڵن بەرهەم دەهێنێت لە ویلایەتی ئەلاباما بەسەر کردەوە.

بایدن بە ئاماژەدان بەوەی کە تاکوو ئێستا هەزاران دژەتانکیان بۆ ئۆکراینا رەوانە کردووە و بەردەوامیش دەبن لەوە، گوتی: “ئەو هاوکارییە سەربازییانەی ئەمریکا بە ئۆکراینا دابینی کردوون، جیاوازییەکی زۆری لە گۆڕەپانی جەنگ دروست کردووە. ئیدی ئەو منداڵانەی لە ئۆکراینا لەدایک بدەن ناویان لێ دەندرێت جاڤلن و جاڤلنا”.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە رووسیا لە ئۆکراینا ‘ژمارەیەکی زۆر تاوانی جەنگی ئەنجام داوە’، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئێستا لە جیهان جەنگێکی گەورە لە نێوان ئۆتۆکراسییەکان و دیموکراتیخوازەکان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button