باوك و منداڵێک كهوتنه ناو ئاوی چۆمانهوه و بێسهروشوێنن

لڤین:
دوو گەشتیاری بە رەچەڵەک عەرەب لە سنووری قەزای چۆمان، کە باوک و منداڵێکن، کەوتنە نێو رووباری چۆمان و تاوەکو ئێستاش بێسەروشوێنن.
سوارە ئەکرەم، قایمقامی چۆمان راگەیاند، منداڵێک لەگەڵ باوکی کە هەردووکیان بە رەچەڵەک عەرەبن، بۆ گەشت هاتوونەتە ناوچەکە، کەوتوونەتە نێو رووباری چۆمان و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
قایمقامی چۆمان ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەتا منداڵەکە کەوتووەتە نێو ئاوەکە، باوکی ویستوویەتی رزگاری بکات، بەڵام بەهۆی زۆریی ئاوەکە و قووڵییەوە نەیتوانیوە و هەردووکیان بێسەروشوێن بوون.