سبهینێ یادی شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە

لڤین:
سبهینێ له گڵكۆی شەهیدی قهڵهم سهردهشت عوسمان له گوندی گردعازەبان، یادی شههیدبوونی دهكرێتهوه.
رێكخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادیرایگهیاند: بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوانزە ساڵ بەسەر تیرۆری رۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) بە بەشداری هەڵسوڕاوان و هەموو ئەو لایەنە سیاسی و رێكخراوە مەدەنیانەی خۆیان بە ئازادیخواز و لایەنگری ئازادی و دەنگی ھەق و دژی کردەی تیرۆر دەزانن، یادكردنەوەی ئەمساڵ بەرز ڕادەگرن.
داوا لە هەموو خەڵكی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست دەكات بە بەشداریکردنیان ئەم یادە شكۆدارتر بكەن.