قوباد تاڵەبانی:هێزە ئەمنییەکانم راسپاردووە بکوژی ئەندامانی خێزانەکەی چەمچەماڵ دەستگیر بکەن

لڤین:

قوباد تاڵەبانی، هەموو هێزە ئەمنییەکانم راسپاردووە بە زووترین کات بکوژی ئەندامانی خێزانەکەی چەمچەماڵ، بەهەر شێوەیەک بێت، دەستگیر بکەن.

قوباد تاڵەبانی لە پەیجی فەرمی خۆی نووسیویەتی، نەک تەنها خۆی، بەڵکو جەختیش دەکەمەوە هەر کەس و لایەنێک لەهەر پلە و پایەیەکدا بێت داڵدە و هاوکاری تۆمەتبار بدات وەک بەشداریکردن لەو تاوانە قێزەونە حیسابیان بۆ دەکرێت.

هەروەها دەشڵیت، زۆر بە داخەوە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا بەهەواڵێکی وا قێزەون و دڕندانە رۆژ دەکەینەوە. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو دانیشتوانی چەمچەماڵ و بە تایبەتیش کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەکەم.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button