هاوپەیمانی بەرزانی و سەدر بۆتە هۆی دەستێوەردانی وڵاتی تورکیا، ئیمارات و بەریتانیا لە عێراق

لڤین:
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میهری ئێرانی، حەسیدەر ئەللامی ئەندامی باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە دەستێوەردانە بیانییەکان لە عێراق ڕایگەیاند:” دەستێوەردانەکانی تورکیا، ئیمارات و بریتانیا لە کاروباری عێراق ئاشكرایە”.
هەروەها وتی بەداخەوە ئەوە دەبینین کە هاوپەیمانی سێ قۆڵی سەدر، حەلبووسی و بارزانی لەگەڵ لایەنە بیانییەکانی لە پێوەندیدایە و هەر ئەو بابەتەش لەسەر ڕەوتی سیاسی ناوخۆیی لە عێراق کاریگەری نەرێنی هەیە.
ئەو کەسایەتییە عێراقیی وتیشی: لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین کە هەر پیوەندییە بووەتە هۆی ئەوەی کە عێراق بکەوێتە بنبەستەوە. شاندی هاوئاهەنگی شیعە هەر جۆرە دەستێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆیی عێراق ڕەت دەکاتەوە