كازمی: بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بڕیاری حكومەتەكەی ئەو نەبووە

لڤین:

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بڕیاری ئەم حكومەتە نەبوە بەتەنها. لەبارەی نەبونی بودجەی 2022ەشەوە دەڵێت: چەند چارەسەرێكی یاسایی خێرا هەن كە دەكرێت لە رێگەیانەوە ئەو زیانانە نەهێڵرێن كە لە ئەنجامی نەبونی یاسای بودجەوە دەكەونەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “رۆژنامەی سەباح” راگەیاند، بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بەتەنها بڕیاری حكومەتەكەی ئەو نەبوە، بەڵكو لەسەر بنەمای چەندین لێكۆڵینەوە بەدرێژایی چەند ساڵێك بوەو سەرجەم هێزە سیاسییەكان و ئەنجومەنی نوێنەرانیش بەشداربون لە بڕیارەكەدا.

هەروەها دەشڵێت، هاوكات لەگەڵ گۆڕینی نرخی دۆلاردا لە بودجەی 2021دا هەڵساین بە بەرزكردنەوەی شایستە داراییەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ سێ ترلیۆن دینار كە ئەو بڕە پارەیەش تەرخان كرابو بۆ ئەو توێژانەی چاوەڕێمان دەكرد بەهۆی گۆڕینی نرخی دۆلارەوە زیانمەندبن، بەڵام برایانمان لەخولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو بڕە پارەیەیان بۆ 700 ملیار دینار كەمكردەوەو هەروەها هاوكات بودجەی وەبەرهێنانیشیان كەمكردەوە كە ئامانج لێی بوژاندنەوەی بازاڕی كارو جوڵاندانی پڕۆژەكان و كاراكردنی رۆڵی كەرتی تایبەت بو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button