ئێران و سعوودیە لەسەر نەخشە ڕێگایەک گەیشتنە رێککەوتن

لڤین:

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجیدی رایگەیاند بەرپرسانی ئێران و سعوودیە لەسەر نەخشەڕێگایەک گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

مەسجیدی بۆ ئاژانسی فەرمیی ئێران (IRNA) ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان ریاز و تارانی هەڵسەنگاند کە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچن و بەردەوامییان هەیە.

ناوبراو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە ئەنجامی دانوستانەکان ئەرێنی بوون و گوتی: “لە خولی پێنجەمی دانوستانەکاندا کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە نێوان شاندەکان بەڕێوەچوو، هەردوولا لەسەر نەخشەڕێگایەک گەیشتە رێککەوتن”.

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجیدی سەرنجی خستەسەر ئەوەی رێککەوتنی هەردوولا لەسەر دانانی نەخشەڕێگایەکی لەو جۆرە گرینگی خۆی هەیە و لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا هەردوولا هاوڕا بوون لەوەی باڵیۆزخانەکانیان بەرووی یەکدا بکەنەوە یان نا، گوتی: ” خولەکانی داهاتووی دانوستانەکانمان بابەتی سەرلەنوێ کردنەوە یان نەکردنەوەی باڵیۆزخانەکانمان بەڕووی یەکدا، دیار دەخات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button