نەتەوەیەکگرتووەکان: لە ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر خنکان

لڤین:

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری نایاسایی کە لە هەوڵی پەڕینەوەدابوون بۆ ئەورووپا لە دەریای ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسیدا خنکان.

گوتەبێژی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)، شابیا مانتۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان له جنێڤ بانگەوازی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کرد پەلە بکەن لە پێشگرتن لە مردنی ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەی کە رێگەی ئاوی وشکانیی زۆر مەترسیدار دەگرنە بەر و بەرگرییان لێ بکەن.

مانتۆ ئاشکرای کرد ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە بەشی ناوەڕاست و خۆرئاوای دەریای ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسیدا خنکان و بێ سەروشوێن بوون.

ناوبراو زانیاری دا لەبارەی ئەوەی ساڵی رابردوو هەزار و ٩٢٤ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست و هەزار و ١٥٣ی دیکە کە لە باکووری خۆرئاوای ئەفریقاوە بۆ دوورگەکانی کەناری لەهەوڵی پەڕینەوەدابوون، خنکان و بێ سەروشوێن بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button