وەزیری ئاوەدانكردنەوە: دوو تونێلی دیكە لە دەربەندیخان دروستدەكرێن

لڤین:
وەزیری ئاوەدانكردنەوە تونێلی دەربەندیخانی بەسەركردەوە و رایگەیاند، لیژنەیەك بۆ دروستكردنی دوو تونێل لە دەربەندیخان پێكهێندراوە.
ئەمڕۆ 29-4-2022، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم سەردانی قەزای دەربەندیخانی كرد و تونێلی دەربەندیخانی بەسەركردەوە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تونێلی دەربەندیخان نوێدەكرێتەوە و هەوڵدەدەن لەرێگای هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆسەر چیاكە، هاتووچۆ لەسەر تونێلی دەربەندیخان كەمبكەنەوە.
وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە رێگای سەر چیاكە (ناوتاق) قیرتاو دەكەن، هاوكات راشیگەیاند: لیژنەیەك بۆ دروستكردنی دوو تونێلی دیكە لە دەربەندیخان، پێكهێندراوە.