كازمی گەیشتە ئەنبار

لڤین:

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بۆ سەرپەرشتیكردن و دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی پرۆسەی سەربازی ئیرادەی پۆڵاین دژی پاشماوەكانی داعش گەیشتە ناوچەكانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

بەپێی راگەیەنراوێكی نوسنگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، ئەمڕۆ 23ی 4ی 2022، مستەفا كازمی بۆ سەرپەرشتیكردن و دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دژی پاشماوەكانی داعش لەرۆژئاوای عیراق گەیشتوەتە ناوچەكانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

ئەوەشخراوەتەڕوو كە لەئۆپراسیۆنەكەدا فەرمادەی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبارو جزیرەو كەربەلا و هێزەكانی پاسەوانی سنور و حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای ئەنبارو فوراتی ناوەڕاست بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانی و دەزگای هەواڵگری بەپێدانی زانیاری وردو هێزی تایبەتی دژەتیرۆرو بەرپەرچدانەوەی خێرا هێزی پۆلیسی فیدراڵ و بەشداری تێدا دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button