ئومێد خۆشناو: ئەمساڵیش لە هەولێر وشكەساڵی دەبێت

لڤین:
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەپێی ئەو ئەزموونەی لە ساڵانی پێشتردا هەیانە، ئەمساڵیش لە سنوری پارێزگای هەولێر دا و سەخت و وشكە ساڵی دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 23ی نیسانی 2022، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ هیچ هێمایەكی باش نابینین و بەپێی هەڵسەنگاندنەكان و بە ئەزموونی ساڵانی رابردوو و تێگەیشتنی زانستی، ئەمساڵیش لە هەولێردا وشكەساڵی دەبێت و ساڵێكی سەخت دەبێت.
ساڵی پار و ئەمساڵیش بەهۆی و كەمی باران، كێشەی كەمئاوی لە هەولێردا هەیە و حكومەتی خۆجێی هەولێر بۆ چارەسەری ئەو گرفتە پەنا بۆ لێدانی بیر دەبات.
هاوكات لە سنووری هەولێردا دەست كراوە بە لێدانی 138 بیری ئاو بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی.