گه‌شته ئاسمانییه‌كانی دوو فڕۆكه‌خانه‌ی عێراق ڕاگیران

لڤین:
به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه، گه‌شته ئاسمانیه‌كانی له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و نه‌جه‌ف ڕاگیران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەخانەی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند: بەهۆی خۆڵبارینەوە باری کەشوهەوا لە بەغدا زۆر خراپ بووە و ئاستی بینین بۆ کەمتر لە 500 مەتر، دابەزیوە، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی تاوەکو باشتربوونی بارودۆخی کەشوهەوا، وەستاندووە.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكرده‌وه، به هه‌مانشێوه گه‌شته ئاسمانیه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف راگیراون.